لهڕاگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه ، بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایدهگهێنێـت ، سیستەمى کەش و هەواى دەریاى ناوەراست کاریگەرى راستەوخۆى لەسەر کەشى هەرێم و ناوچەکە هەیە ، لەگەڵ زیاد بوونى نزمەپاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست باران بارینیش بۆ سەر ئەو ناوچانەى دەکەونە ژێر کاریگەرى درێژبوونەوەى ڕێڕەوى زیاتر دەبێت .
ههروهها ڕاشیدهگهێنێت ، بەرزبوونەوەى پلەى گەرماى رووى دەریاى ناوەراست بە 2 تا 3 پلە لە کاتى ئێستادا لە ماوەى سالانى (1982تا2012) ئەم بەرزبوونەوەیەى لە پلەکانى گەرماى تۆمار نەکردووە .
لهبهشێكى دیكهى ڕاگهیاندراوی كهشناسى هاتووه ، لەگەڵ بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرماى دەریاى ناوەڕاست دەبێتە هۆى ناجێگیرى لە کەش و هەواى دەریاى ناوەڕاست وپاشان درێژبوونەوەى بۆ سەر ناوچەکانى تر ، لەگەڵ بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرماى بەهەڵم بوون زیاد دەبێت و دروست بوونى تۆپەڵە هەواو زیاد بوونى باران بارین و دروست بوونى لافاو و هەورە تریشقەى زۆر .
لهكۆتادا بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایدهگهێنێت پێشبینى زیاد بوونى باران بارین و لافاو ئەگەرێکى بەهێزترە بە تایبەتى لەگەڵ دروست بوونى دیاردەى (نینۆ) کە لە ئێستادا لە ساتى سەرەتاکانى دروست بوونیەتى .
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.