له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه، قائیمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت: به‌مزووانه 100 پاسی شاری دۆسلدۆرفی ئه‌ڵمانیا بۆ شه‌قامه‌كانی شاری هه‌ولێر هه‌نارده بكرێن كه به خۆرایی له لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌ڵمانیاوه به هه‌رێمی كوردستان دراون و هه‌موویان به گازوایل كار ده‌كه‌ن.
قائیمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر كه‌له‌هه‌ژماری خۆیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاویان كردیته‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نن ئه‌م گرێبه‌سته له لایه‌ن پارێزگاری هه‌ولێر نه‌وزاد هادی و سه‌رۆكی شاره‌وانی دۆسڵدۆرف واژووكراوه و ته‌نها تایبه‌ته به شاری هه‌ولێر.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.