بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگهیاند کە لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی باوکێک دوای ئەوەی کچێکی دەکوژێت و هاوسەرەکەشی زامدار دەکات و کۆتایی بە ژیانی خۆیشی دەهێنێت.
پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ئێوارەی ئەمڕۆ لە پرۆژەی نیشتەجێبوونی كورد ستی 2 لە شاری سلێمانی، باوكێك كچەکەی و هاوسەرەكەی بەخەستی بریندارکرد.
ئەوەشی ڕاگەیاند: دواتر بریندارەكان بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە و سەرئەنجام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە كچە تەمەن 16 ساڵانەكەی بەناوی (ب، غ، غ) گیانی لەدەستدا.
دهڵێت: هەر دوای کوشتنی کچەکەی و بریندارکردنی هاوسەرەکەی، باوكەكە خۆشی کوشتووە.
ئەوەشی باسکرد، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕووداوەكە كراو پەڕاوی لێكۆڵینەوە لەلایەن بنكەی پۆلیسی چوارچراوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئێستاشدا هاوسەری پیاوەکە بە ناوی (ب، ع، ع) بریندارە و لەنەخۆشخانەیە و لە ژێر چاودێری وردی پزیشكیدایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.