کاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان رایانگه‌یاند: له هه‌موو رووێكه‌وه هه‌وڵ و كۆشیش خۆمان ده‌خینه گه‌ر بۆ بنیاتنانی کوردستانێکی بەھێز و ئابووریی ھەرێمی کوردستان ببووژێننەوە.
کاندیدانی لیستی ژماره 183ی پارتی له دیمانه‌یه‌كی كوردستان تیڤیدا، جه‌خت لەو پرۆگرامە دەکەنەوە کە پارتی بۆ بنیاتنانی کوردستانێکی بەھێز دایڕشتووە، ھەموو ھەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی دۆخی خەڵکی کوردستان باشتر بێت و خزمەتی زیاتری کەسوکاری شەھیدان بکەن و ئابووریی ھەرێمی کوردستان ببووژێننەوە.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: لە عێراقیش بەرگری لە مافە دەستوورییەکانی گەلی کورد بکەن و ھەوڵ بۆ بەدەستھێنانی مافەکانی دیکەش بدەن، بۆیە لە ھەموو ناوچەکانی ھەرێمی کوردستانیش پێشوازییەکی گەرم لە لیستی پارتی دەکرێت.
شایه‌نی باسه 30ی ئه‌م مانگه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.