كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، ئامادەكاریی تەواو بۆ ڕۆژی دەنگدان دەكات و، لە یەكەم هەنگاویشیدا خولێكی راهێنان بۆ فەرمانبەرانی دەكاتەوە، تا ئاگاداری چۆنیەتیی تۆماركردنی سكاڵا و جیاكردنەوەی دەنگەكان بن.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی كوردستان، دەست بە یەكەم قۆناغی ئامادەكاری بۆ رۆژی هەڵبژاردن دەكات، ئەمە لە كاتێكدایە قۆناغەكانی ئامادەكاری بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن كۆتاییان هاتووە، كۆمسیۆنیش خولێكی راهێنان بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی دەكاتەوە، بۆ ئەوەی لە شێوەی سكاڵا و بەڕێوەچوونی پرۆسەكە شارەزا بن.
كۆمسیۆن رێكاری نوێی گرتووەتە بەر بۆ دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكان، كە دوای 72 سەعات كۆمسیۆن دەرئەنجامی هەڵبژاردن ئاشكرا دەكات و، لە كۆتایی دەنگدانیشدا فەرمانبەری سەر سندووقەكان راپۆرتێك لەسەر دەرئەنجامەكان دەدەنە نوێنەری لایەنە سیاسییەكان.
هەر بە گوێرەی زانیارییەكان، كۆمسیۆن لیژنەیەكی بۆ دانان و دابەشكردنی سەرجەم سندووق و پێداویستییەكانی رۆژی دەنگدان بەسەر وێستگەكانی دەنگداندا پێك هێناوە و، ئێستایش تەواوی پێداویستییەكانی هەڵبژاردن گەییشتوونەتە كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.