Erbil 15°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 16:42

به‌م زووانه‌ شه‌قامی 150 مه‌تری هه‌ولێر ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێکردنه‌وه‌

چه‌ندین پڕۆژه‌ی ستراتیژی ئه‌نجام دراون
کوردستان TV
#7
100%

نه‌ورۆز مه‌ولوود، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ ‌ماڵپه‌ڕی kdpی راگه‌یاندووه‌ :حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ پارتی رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه‌ له‌ پێكهێنانی و سه‌ركردایه‌تیی ده‌كات، هه‌وڵی داوه‌ زۆرترین خزمه‌تگوزاری بگه‌یێنێته‌ هاووڵاتیان له‌ سه‌رانسه‌ری هه‌رێم به‌ یه‌كسانی و به‌ بێ جیاوازی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش بودجه‌ بۆ هه‌موو پارێزگاكان به‌ گوێره‌ی ژماره‌ی دانیشتووانیان ڕه‌وانه‌ كراوه‌.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی قه‌یرانی دارایی و پاڵه‌په‌ستۆی ئاواره‌كان و هه‌بوونی شه‌ڕی داعش، به‌ڵام چه‌ندین پڕۆژه‌ی ستراتیژییش ئه‌نجام دران، بۆ نموونه‌ (پڕۆژه‌ی چاكسازیكردن له‌ناو وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان و زیادكردنی داهات، پڕۆژه‌ی شه‌قامی 120 مه‌تری له‌ شاری هه‌ولێر و، پڕۆژه‌ی ئاوی ئامێدی و، پڕۆژه‌ی ئاوی هه‌ڵه‌بجه‌ و، پڕۆژه‌ی ئاوی ده‌ربه‌ندیخان كه‌ له‌ واری جێبه‌جێكردندایه‌، پڕۆژه‌ی جووتسایدی دهۆك – زاخۆ، پڕۆژه‌ی تونێلی زاخۆ، پڕۆژه‌ی فراوانكردنی تۆڕی ئاو، شه‌قامی 150 مه‌تری له‌ هه‌ولێر كه‌ به‌م زووانه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

 هه‌روه‌ها گووتی:ئه‌مانه‌ و سه‌دان پڕۆژه‌ی تر ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌ن كه‌ حكوومه‌تی هه‌رێم، سیاسه‌ت و ستراتیژییه‌تێكی سه‌ركه‌وتووی هه‌بووه‌ له‌ ئیداره‌دانی ئه‌و هه‌رێمه‌دا. خه‌ڵكیش زۆر چاوكراوه‌ن و جێده‌ستی پارتی به‌م هه‌رێمه‌وه‌ ده‌بینن، بۆیه‌ وه‌كچۆن له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا ده‌نگیان به‌ پارتی دا و، پارتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ ده‌ست هێنا و بوو به‌ حزبی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی كوردستاندا، هه‌ر ئاواش هاووڵاتیان به‌رهه‌م و جێده‌ستی خزمه‌تگوزاریی پارتی ده‌بینن و ده‌نگه‌كانی پارتی زیاتر ده‌بن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.