هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ رائید باڵه‌كی ،ده‌نگێكی تازه‌ی نێو گۆڕه‌پانی هونه‌ره‌وه و خاوه‌ن ده‌نگێكی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی.
رائید باڵه‌كی به رۆژنامه‌ی خه‌بات ڕایگه‌یاند: گۆرانییه‌كی تازه‌ی بۆ لیستی 183ی پارتی دیموكراتی كوردستان تۆماركردووه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
گوتیشی ئه‌م گۆرانیبهم پێشكه‌شه به بارزانی و به‌ربژێره‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و لیستی 183ی شه‌هیدان، ئه‌و لیسته‌ی هه‌میشه داكۆكی له كوردستان و خاكه‌كه‌ی كردووه و بووه به هۆی ئاوه‌دانی كوردستان و پاراستنی له دوژمنان.
ده‌نگ ده‌ده‌م به پارتی دیموكراتی كوردستان ،چونكه ئایندهی هه‌موو گه‌لی كورده. چونكه تاكه لیسته كه پارێزگاری ده‌كات له‌مافه‌كانی گه‌لی كورد، هیوادارم هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگ به لیستی پارتی و بارزانی بدات، بیر و راش ئازاده.
سه‌رچاوه/ خه‌بات
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.