Erbil 28°C ھەینی 18 تشرینی یەکەم 11:52

پۆلیسی سلێمانى تۆمەتبارێک دەستگیردەکات کەچوار فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە

له‌ڕاگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت لەچوارچێوەی هەڵمەتەكانی بەڕێوەبەرایەتیه‌كه‌مان بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كە فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووە، بنکەی پۆلیسی سەرچنار بەهاوکاری بنکەی پۆلیسی بەختیاری لەسیتەک تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد.

  ڕاشیده‌گه‌یه‌نن بنکەی پۆلیسی سەرچنارو بەهاوکاری بنکەی پۆلیسی بەختیاری، بەفەرمانی  دادوەر، کاتژمێر ۱۲ ی شەوی ڕابردو لە سیتەک تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە پێشتر فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە بە مادەکانی ( ٤٥٦ ، ٤٥۳ ، ٤۱۳ ، ۲٤۰ ) لە یاسای سزادانی عێراقی.

تۆمەتبارەکە ناوی ( ئا. ص. ع) و لەدایکبوی ۱۹۸۱ ، دانیشتوی شاری سلێمانیەو ، چوار فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.