له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ئهستهنگییانهی له‌م ساڵدا ڕووبه‌ڕوویان بووه‌ته‌وه به‌ڵام سه‌نته‌ری "ڕایه‌ڵ" بۆ ئاڵوگۆری كولتووری و چالاكی رۆشنبیریی ، بڕیاریانداوه پێنجه‌مین فێستیڤاڵی كولتووره جیاوازه‌كان له شاری ڕانیه ئه‌نجام بده‌ن .
به‌ڕێوبه‌ری سه‌نته‌ری ڕایه‌ڵ " خالید قادر " ئاشكرایده‌كات 11 گرووپی هونه‌ریی له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی وڵات به‌شداری له‌م فێستیڤاڵه ده‌كه‌ن ، فیستیڤاڵه‌كه له ڕۆژانی 21 و 22ی ئهیلوول له سه‌عات هه‌شت و 15 خوله‌كى شه‌و له پاركی ده‌روازه‌ی ڕاپه‌رین ده‌ست به كاره‌كانی ده‌كات، دواتر گرووپه‌كان له دوو شه‌ودا نمایشی كولتووره‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن .
ئه‌م گروپه هونه‌رییانه‌ی به‌شداری فێستیڤاله‌كه ده‌كه‌ن بریتیین له " له تیپه‌كانی خانه‌ی نمایشی جلوبه‌رگی عێراقی له به‌غدا و تیپی هونه‌ری میللیی شاری به‌سڕه و تیپی هونه‌ر و فۆلكلۆری وڵاتی میسڕ و تیپی گلداز له بلوجستان و گروپی ئیستم له خوراسان و گرووپی رووناك بۆ كولتووره جیاوازه‌كانی ئێران و تیپی هونه‌ری میللیی سلێمانی و تیپی هونه‌ری میللی دهۆك و تیپی هونه‌ری میللی كه‌ركووكی عه‌ره‌ب - سریان - توركمان - كورد، و تیپی ئارمانج له عه‌فرین، گرووپی موزیكی راپه‌رین .
جێی باسه ئه‌م سه‌نته‌ره بۆ ئاڵوگۆری كولتووری و چالاكی رۆشنبیریی ساڵی 2010 دامه‌زراوه و كار له بواری ئاڵوگۆڕی كولتووری له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی وڵات ده‌كات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.