به ئاماده‌بوونی ده‌یان كه‌سایه‌تیی ناسراو و ڕۆشنبیری كورد ، به‌م نزیكانه له ماڵی نووسه‌ران نوێترین به‌رهه‌می نووسه‌ری كورد " جه‌مال خه‌زنه‌دار " له‌گه‌ڵ دوو كتێبی دیكه به دیاری ده‌به‌خشرێت .
سازكردنی رێوره‌سمی به دیاری به‌خشینی كتێبی " ده‌فته‌ری كوردهواری" و دوو كتێبی دیكه‌ی نووسه‌ری ناسراوی كورد " جه‌مال خه‌زنه‌دار " ، یه‌كێكی دیكه‌یه له‌م كار‌و چالاكیانه‌ی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد لقی هه‌ولێر كه بۆ نووسه‌ر و ڕووناكبیرانی كورد سازی ده‌كات .
له رێوره‌سمه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له كه‌سایه‌تیی ناسراو و ڕۆشنبیری كورد به‌شدار ده‌بن و نووسه‌ریش باسێكی گرنگ و ڕوون بۆ كتێبه نوێكه‌ی ده‌كات، له دواییشدا به دیاری كتێبه‌كه دوو دانه‌ی تر ده‌به‌خشرێت به میوانان .
ئه‌م رێوره‌سمه ڕۆژی پێنجشه‌م 20 ی ئهیلوول، سه‌عات پێنجی ئێواره له ماڵی نووسه‌ران هۆڵی شه‌هید مه‌هدی خۆشناو ساز ده‌كرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.