له فێستیڤالێكی نێوده‌وڵه‌تی گه‌وره و به ناوبانگ كه له وڵاتی روسیا به‌رێوه‌چوو ، فیلمی كوردی " سڵاوم بۆت تاهه‌تایه " به‌شداری له فێستیڤاله‌كه‌دا كردوو له سینهماكانیشدا وه‌ك فیلمی كوردی ناسێندرا .
كوردستان به فیلمی " سڵاوم بۆت تاهه‌تایه " له ده‌رهێنانی "ئاوات عوسمان" به‌شداری فێستیڤاله‌كه‌ی كرد ، ئاڵای كوردستان هاوشانی ئاڵای وڵاتانی سه‌ربه‌خۆی دنیا له به‌رده‌م هۆڵی فێستیڤاڵه‌كه هه‌ڵكرا و ناوی كوردستانی پێ به‌رز نرخێنرا.
ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه " ئاوات عوسمان " خۆشحاڵییه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ری بۆ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ڕووسیا هه‌بوو، ناوبراو ئاشكرایده‌كات ، كه بینینی ئاڵای كوردستان له ته‌نیشت ئاڵای وڵاتانی دیكه ، زۆر خۆشحاڵی كردووه و و هه‌ستی به سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنی ئاستی سینه‌مای كوردی كردووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.