جیهان مێژوهیهكی دوور‌و درێژی له‌گه‌ڵ ئه‌م ئۆتۆمبێله ئه‌ڵمانیه هه‌یه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای ساڵای سیه‌كانی سه‌دده‌ی رابردووه‌وه له‌سه‌ر داوای هیتله‌ر كۆمپانیاكه ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێله‌ی دروست كرد.
ڤۆڵگس واگن له‌به‌یان نامه‌یه‌كدا به‌فه‌رمی كۆتایی هێنانی به دروستكردنی ئه‌و ئۆتۆمبێله راگه‌یاند.
ئۆتۆمبێلی گهمنسا له‌كۆمه‌ڵگای كوردیدا به(قه‌مه‌ره بۆقی) ناسراوه له‌هه‌رێمی كوردستانیش ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و ئۆتۆمبێله هه‌بوون، ته‌نانه‌ت ئێستاش بوونی ماوه‌و وه‌ك ئۆتۆمبێلێكی كلتوری سه‌یر ده‌كرێن.
(گهمنسا كار) به مانای ئۆاۆمبێلی گه‌ڵ یان خه‌ڵك دێت.
سه‌رچاوه - Traffic Fm Sulaimaniyah
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.