Erbil 7°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 23:03

په‌رله‌مانتارێکى پێشووی گۆڕان : هاوپه‌یمانى ده‌چێته‌وه‌ ناو یه‌کێتى و چه‌ند ئه‌ندامێکیان پله‌ى سه‌رکردایه‌تى وه‌رده‌گرن

له‌ڕێكه‌وتنى نێوان هاوپه‌یمانى و یه‌كێتى
کوردستان TV
100%

مه‌سعود حه‌یده‌ر په‌رله‌مانتاری پێشووی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ، له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك نووسیویه‌تى دوای ھاوپەیمانی ، لە ئایندەی نزیک حزبی تر ئەچێتەوە ناو یەکێتی. لە رێکەوتنی ھاوپەیمانی و یەکێتی، چەند کەسایەتیەکی دیاری ھاوپەیمانی دەبنە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی.

 ڕۆژى هه‌ینى 14 ى ئه‌یلولی 2018 ،  له‌ده‌باشان كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌ش له‌نێوان یه‌كێـتی نیشتیمانى كوردستان و هاوپه‌یمانی به‌ئاماده‌بوونى به‌رپرسانى باڵای نێوان هه‌ردوولا به‌ڕێوه‌چوو ، دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش هه‌ردوولا ڕاگه‌یاندراوێكیان بڵاو كرده‌وه‌ 

 به‌پێى زانیاریه‌كان كه‌ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، کۆبونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوولا  به‌رده‌وام ده‌بێت تا ده‌گاته‌ یه‌کگرتنه‌وه‌ى هه‌ردوولاو بریارى نوێی  تێدا ده‌درێت.

هه‌ر له‌ڕێككه‌وتنى نێوان هه‌ردوولادا بڕیاره‌ به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح كاندیدی یه‌كێتى بێت  بۆ سه‌رۆکایه‌تى کۆماری عێراق و له‌و چوار چێوه‌یه‌شدا هه‌نگاوی گه‌وره‌ نراوه‌ 

شوان عه‌زیز


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.