Erbil 13°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 12:02

عه‌بادی: خۆزگه‌ خۆم کاندید نه‌کردبایه‌وه‌

عه‌بادی: چاوم له ده‌سه‌ڵات نییه
عه‌بادی: خۆزگه‌ خۆم كاندید نه‌كردبایه‌وه‌
کوردستان TV
100%

حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كه‌ ماوه‌ی پۆسته‌كه‌ی كۆتایی هاتووه‌ ڕایگه‌یاند: كه‌ وازی له‌وه‌ هێناوه‌ خۆی بۆ دووه‌مین جار بۆ  پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كاندید بكاته‌وه‌. 

عه‌بادی له‌ كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌دا دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ نه‌یده‌ویست خۆی بۆ دووه‌مین جار بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران كاندید بكاته‌وه‌و چاویشی تێنه‌بڕیوه‌ به‌ڵام هه‌ندێك ڕایان ده‌سپارد ئه‌و كاره‌ بكات به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ كه‌ سه‌ركه‌وتنی له‌بواری ئاسایش و ئابووریدا به‌دی هێناوه به‌ڵام خۆزگه‌ی خواست كه‌ به‌ گوێی كه‌سی نه‌كردایه به‌هۆی ئه‌و ململانێ سیاسییه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته‌ دروست بووه‌. 

دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و چاوی له‌ ده‌سه‌ڵات نییه‌و داوای كرد حكوومه‌تی نوێ زوو پێكبهێنریت، ڕوونیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و به‌ڵێنی دابوو له‌و ڕووه‌وه‌ بڕیای كوتوپڕ بدات ئه‌وه‌ش بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆیه‌تی كه‌ وازی له‌وه‌ هێنا خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران كاندید بكاته‌وه‌. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ یه‌ك له‌سه‌ر چواری ئیئتلافه‌كه‌ی دژ به‌ خۆكاندیدكردنی ئه‌و نین به‌ڵكو دوودڵن و به‌خۆیشی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ سوورنه‌بووه‌ و دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و به‌ ڕاسپارده‌كانی مه‌رجه‌عیه‌ته‌وه‌ پابه‌نده‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ پێش دوو ڕۆژ مه‌رجه‌عیه‌ت باسی ئه‌وه‌ی كردبوو كه‌ نابێت ئه‌وانه‌ خۆیان كاندید بكه‌نه‌وه‌ كه‌ پێشتر سه‌رۆك وه‌زیران بوونه‌.‌‌

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.