له ئه‌نجامی به‌شداریكردنی له فێستیڤاڵێكدا له شاری له‌نده‌ن كه ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌كته‌ری جیهانی تێیدا به‌شدار ببوون ، ڕوویا مۆرسه‌لی له ریزی باشترینه‌كان دانرا .
به‌هۆی كاركردن و به‌شداریكردنی وه‌ك پاڵه‌وانی فیلمی " سبه‌ی دادێ" كچه ئه‌كته‌ر و سیناریستێكی كورد ، ڕوویا مۆرسه‌لی توانی وه‌ك یه‌كێك له باشترین ئه‌كته‌ره‌كانی ناو فێستیڤاڵه‌كه دیاری بكرێت ، ئه‌و فیلمه له ده‌رهێنانی دانی دارینی ئه‌كته‌ری كورده كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی ڕوویا تێیدا وه‌ك باشترین بناسێنرێت .
ده‌رهێنه‌ری ئه‌م فیلمه " دانی دارین " ئاشكرایده‌كات ، ئه‌گه‌ر ناسناوه‌كه‌ش به‌ده‌ست نه‌هێنم، هه‌ر خۆم به سه‌ركه‌وتوو ده‌زانم، چونكه توانیومه بێمه ناو لیستێكه‌وه كه باشترین ئه‌كته‌ره‌كانی تێدا هاتووه‌ته هه‌ڵبژاردن، ئه‌وه‌ش جێی شانازییه بۆم .
ڕوویا مۆرسه‌لی ئه‌كته‌ر، مۆدێل و سیناریستی ئێرانییه ، له حوزه‌یرانی ساڵی 1986 له ئێران له دایك بووه، له ساڵی 2008 چووه‌ته به‌ریتانیا و له‌وێ نیشته‌جێ بووه، زۆرینه‌ی كاره‌كانیشی له‌پێناو پێگه‌یاندنی ژن بووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.