گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، حکوومەت بەردەوامە لە کارەکانی خۆی، داواشیان لە ئەمەریکا کردووە، بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی کەرکووک و ناوچەکانی هەماهەنگی سێ لایەنە درووست بکەن و بیپارێزن.
سەفین دزەیی لە پرێسکۆنفرانسێکدا بۆ مێدیاکان، رایگەیاند: "ئێمە وەکو حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامین لە کارەکانمان، بەردوامیش دەبین".
ئاماژەی بە ناوچە سنووریهكانی باشووری كوردستان لهگهڵ هەردوو وڵاتی تورکیا و ئێران دا و گوتی، هەوڵمان داوە، ئاوادانیان بکەینەوە، بەڵام بە هۆی بوونی پەکەکە و حزبكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەو ناوچانە و بوونی ململانێ نەتوانراوە وەک پێویست کاریان بۆ بکەین، داوایشی لەو لایەنانە کرد، پاساو نەدەنە دەست ئەو وڵاتانە، تا هەرێمی کوردستان نەکەنە ئامانج، وێڕای ئەوە گوتیشی: "هەرچەندە ئەوە نابێتە پاساو تاکو ئەو ووڵاتانە دەسدرێژی بکەنە سەر هەرێم، چونکە لە رێی گفتوگۆوە دەتوانن کێشەکانیان چارەسەر بکەن، نەک بە توندوتیژی".
گوتەبێژەکەی حکوومەت، لەمەڕ نا ئارامی و بوونی مەترسی لەسەر ژیانی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، ئاشکرای کرد، کە داوایان لە ئەمەریکا کردووە، بۆ پاراستنی ئاساییشی ئەو ناوچانە، بە هەماهەنگی هەرسێ لایەنی حکوومەتی هەرێم و بەغدا و ئەمەریکا بێت، بە ئەسەفیشەوە گوتی: "تا ئێستا کار بەو بابەتە نەکراوە، لە کاتێکدا ئێمە دەزانین رۆژانە هاووڵاتیانی کورد بە دەست پاشماوەکانی داعشەوە تووشی کارەسات دەبنەوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.