Erbil 14°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 13:59

وه‌زاره‌تی‌ کاره‌با روونکردنه‌وه‌ ده‌دات

له‌ئێستادا پێدانی‌ كاره‌بای‌ نیشتیمانی ئاسایی‌ بۆته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


وه‌زاره‌تی‌ كاره‌با سه‌باره‌ت به‌ئاسایی بونه‌وه‌ی‌ دۆخی‌ كاره‌باو ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كۆنترۆڵی كاره‌بای‌ هه‌رێم بۆ دابه‌شكردنی كاره‌با دایناوه‌ له‌م مانگه‌دا ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات،  وته‌بێژی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش چه‌ند زانیاریه‌ك له‌باره‌ی‌ هۆكاری‌ ئاستی‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ وێستگه‌كان بۆ واده‌یه‌كی‌ كاتی‌ ئاشكراده‌كات و جه‌ختده‌كاته‌وه‌، كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ركراوه‌.
 
ڕۆژی‌ 12ی‌ ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاره‌بای سلێمانی له‌ئاگاداریه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌، بۆ ماوه‌یه‌كی‌ كاتی‌ به‌هۆی كاری چاكسازیی ئاسایی كۆمپانیا دانه‌غازو دابه‌زینی به‌رهه‌مهێنانی غاز، ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌وێستگه‌كان كه‌میكردوه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ به‌رنامه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی وه‌ك خۆی جێبه‌جێنه‌كراوه‌.

له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ ئه‌ندازیار محه‌مه‌د ئه‌مین هه‌ورامی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی‌ هه‌رێم  ڕایگه‌یاند، دروستبوونی‌ كێشه‌ی‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ كاره‌با له‌وێستگه‌كان ته‌نها بۆ واده‌یه‌كی‌ كه‌مبوو، تێستێك له‌وێستگه‌كانی‌ به‌رهه‌مهێنان ئه‌نجامدرا، چونكه‌ هه‌ندێك كێشه‌ له‌بۆری‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ وێستگه‌كه‌دا هه‌بوو.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ چاكرایه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ دڵنیابن كه‌ به‌باشی‌ چاكراوه‌ته‌وه‌، تێستی‌ بۆریه‌كه‌ كراو زه‌ختی‌ كاره‌با به‌رزكرایه‌وه‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ به‌رهه‌می‌ كاره‌بای‌ وێستگه‌كان كه‌مكرایه‌وه‌.

گوتیشی‌: دوای‌ ئه‌و تێسته‌ هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌بوو، بۆیه‌ له‌ئێستادا پێدانی‌ كاره‌بای‌ نیشتیمانیش ئاسایی‌ بۆته‌وه‌و ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی‌ دانراوه‌ وه‌ك خۆی‌ جێبه‌جێده‌كرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.