Erbil 14°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 13:40

جۆن وڵکس: مووشه‌که‌کانی ئێران بۆ سه‌ر کۆیه‌ کوشتنی خەڵک بووه

ئێران چه‌ند مووشه‌كێكی ئاراسته‌ی هه‌ردوو باره‌گاكانی حدك و حدكا كرد
کوردستان TV
#7
100%

باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لە کۆنفراسنێکی ڕۆژنامەوانیدا، نیگەرانیی وڵاتەکەی لە هێرشی مووشەکیی بۆ سەر بارەگاکانی حزبی دیموکرات دەربڕی و بە پێشێلکاریی سەروەریی عێراقی ناوبرد.

جۆن وڵكس، ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە كوردستان چەند كۆبوونەوەیەكم ئەنجامدا، بریتانیا بە هۆی چەند رووداوێك كە لەم دواییە لە عێراق روویاندا، نیگەران بووە، بە تایبەتی لە مووشەكبارانی كۆیە، ویستم لەگەڵ لایەنەكان كۆببمەوە، تا هەڵوێستی ئەوان بزانم، چی روویداوە، ئەم هێرشانە لە كاتێكدا بووە كە كۆنگرەیەكی لایەنە بەرهەڵستكارەكانی ئێران بەڕێوەچووە، ئەمەش خاڵێكی مەترسیدارە. ئامانج لەو هێرشە كوشتنی خەڵك بووه.

گوتیشی: خاڵێكی دیكە ئەوەیە، هیچ رێزێك بۆ سەروەری خاكی عێراق دانەنراوە، هەموو وڵاتێك مافی بەرگریكردن لە خۆی هەیە، پێمان وایە ئەوە هیچ بەرگری لە خۆكردنێك نییە.

گوتی: لە ئەنجامی گفتوگۆكان بەو ئەنجامە گەیشتم هێرشێكی مەترسیدار بووە و پێشێلكاری بووە، داوام لە هەموو لایەنەكان ئەوەیە دان بە خۆیاندا بگرن، پشتگیری لە راگەیەندراوی یۆنامی دەكەین، كە داوای رێزگرتن لە سەروەری خاكی عێراقی كردووە.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانی، باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق گوتی: نیگەرانین لە هێرشكردنە سەر نوێنەرایەتییە دیپلۆماتكارییەكان لە بەسرە و سوتاندنی كونسوڵخانەی ئێران و هەروەها بۆردومانكردنی كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە بەغدا، ئێمە ئیدانەی هەموو جۆرە هێرشێك دەكەین. پێمان وایە پێویستە هەموو هەوڵێك بۆ ئەوە بێت سەقامگیری بگەڕێتەوە ناوچەكه.

شایه‌نی وه‌بیرهێناوه‌یه‌ رۆژی شه‌ممه‌ 8/9/2018 كۆماری ئیسلامی ئێران چه‌ند مووشه‌كێكی ئاراسته‌ی هه‌ردوو باره‌گاكانی حدك و حه‌دكا له‌ شارۆچكه‌ی كۆیه‌ كرد له‌ ئه‌نجامدا 15 سه‌ركرده‌ و پێشمه‌رگه‌ شه‌هیدبوون 40 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون و ژنی منداڵیشی تێدابوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.