دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ له ناوچه‌ی پیشه‌سازی قه‌زای حه‌وێجه گۆڕێكی به كۆمه‌ڵ له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه دۆزرایه‌وه، له گیرفانی ئه‌و جل و به‌رگانه‌ی كه له ناو گۆڕه‌كه‌دا بوون 3 پێناسی پێشمه‌رگایه‌تی دۆزرانه‌وه، كه ئه‌وه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه هی پۆلێك پێشمه‌رگه‌یه كه له ده‌ستپێكی شه‌ڕی داعش به دیل گیرابوون و دیار نه‌مابوون.
ناسنامه‌ی 3 پێشمه‌رگه شه‌هیده‌كه‌ش بریتین له:
1- نه‌قیب زیاد حه‌وێز ڕه‌شید كه دانیشتووی ناحیه‌ی كه‌سنه‌زانی سه‌ر به شاری هه‌ولێره و ئه‌فسه‌ری فه‌وجی 4ـی لیوای 9ـی پیاده له‌ساڵی 30/9/2014 له گوندی (وه‌حده)ـی سه‌ر به‌قه‌زای داقوق ته‌رمه‌كه‌ی به‌شه‌هید كراوی كه‌وته ده‌ست چه‌كدارانی داعش.
2- ڕه‌جه‌ب حه‌سه‌ن شاهین هه‌ركی كه ئه‌ویش به هه‌مان شێوه پێشمه‌رگه‌ی فه‌وجی 4ـی لیوای 9 ـی پیاده ساڵی 30/9/2014 له‌گوندی (وه‌حده)ـی سه‌ر به شاروچكه‌ی داقوق ته‌رمه‌كه‌ی به‌شه‌هید كراوی كه‌وته ده‌ست چه‌كدارانی داعش.
3- هۆشه‌نگ عه‌بدولره‌حیم شاهین له‌دایكبووی ساڵی 1988 كه پله‌ی نائیب عه‌ریفه له فه‌وجی 4ـی لیوای 9 ـی پیاده ساڵی 30/9/2014 له‌گوندی (وه‌حده)ـی سه‌ر به شاروچكه‌ی داقوق ته‌رمه‌كه‌ی به‌شه‌هید كراوی كه‌وته ده‌ست چه‌كدارانی داعش.
شایه‌نی باسه پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ته‌رمی هه‌رسێك پێشمه‌رگه‌كه گه‌ێندرایه‌وه شاری كه‌ركوك و دوای پشكنینی پزیشكی ڕاده‌ستی كه‌س و كاره‌كانیان كرانه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.