سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13/9/2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز محه‌مه‌د ئه‌لناسری به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی وڵاتانی عه‌ره‌بی له ده‌سته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ یه‌كسانیی نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز و بهتواناخستنى ئافره‌تان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا شاندی میوان ده‌ستخۆشییان له حكوومه‌تی هه‌رێم كرد بۆ پێشوازیكردن له ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌ران، هه‌روه‌ها پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان له بواره‌كانی یه‌كسانیی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز، مافی ئافره‌ت، تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه سه‌خته‌كان، پێكه‌وه‌ژیانی ئایین و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان به‌رز نرخاند و به‌رده‌وامیی كار و چالاكییه‌كانی ڕێكخراوه‌كه‌یان له هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی عێراق دووپات كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ماهه‌نگیی نێوان ده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێم و ڕێكخراوه‌كه‌یانی به‌رز نرخاند و هیوای خواست ڕێكخراوه‌كه‌یان له ناوه‌نده كاریگه‌ره‌كان كار له‌سه‌ر پرۆگرامی په‌روه‌رده‌یی، میدیایی و كولتووری له بواره‌كانی به‌ره‌وپێشبردنی یه‌كسانی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز و مافی ئافره‌تان و پێكه‌وه‌ژیان بكه‌ن، هه‌روه‌ها باسی له كولتووری پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه و ئایینه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و پاڵپشتیی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان له‌م پێكه‌وه‌ژیانه كرد.
تاوتوێكردنی دۆخی سیاسی و ئابووریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو كه تیایدا خاتوو په‌خشان زه‌نگه‌نه ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان له هه‌رێمی كوردستان ئاماده بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.