سامان حوسێن سكرتێری یه‌كێتى كه‌مئه‌ندامانى كوردستان له‌لێدوانى تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى ڕایگه‌یاند ، ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو 16 - 9 - 2018 ، مووچه‌ى مانگی حوزه‌یرانى 2018 ى كه‌مئه‌ندامان دابه‌ش ده‌كرێت
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند سوپاسى وه‌زاره‌تى دارایی ده‌كه‌ین بۆ ماوه‌ی 3 مانگه به‌بێ دوا كه‌وتن له‌كاتى خۆیدا مووچه‌ى كه‌م ئه‌ندامان دابه‌ش ده‌كرێت
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 13 ى ئه‌یلولی 2018 مووچه‌ى مانگی حوزه‌یرانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى هه‌رێمى كوردستان دابه‌ش ده‌كرێت .
له‌ڕۆژانى یه‌ك شه‌ممه و دووشه‌ممه‌ى داهاتووش له‌هه‌فته‌ی ئاینده مووچه‌ى هه‌ریه‌ك له وەزارەتەكانی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوون و رێگاوبان و كشتوكاڵ دابەش ده‌كرێت .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.