Erbil 4°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 06:16

به‌ربژێرێکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان: یه‌کێتی له‌ 16ی ئۆکتۆبه‌ر گه‌وره‌ترین خیانه‌تی له‌گه‌لی کورد کرد

ئه‌گه‌ر ئێمه‌ بچووباینایه‌ته‌ ژێر داوكاری ئه‌وان، ئێستا هه‌رێمی كوردستان ده‌بووه‌ دوو هه‌رێم
کوردستان TV
100%

به‌ربژێرێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، یه‌كێتی به‌ ئه‌نجامدانی شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ر گه‌وره‌ترین خیانه‌تی له‌گه‌لی كورد كرد .

كاروان هاشم، به‌ربژێری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند: ئینشائه‌ڵڵا ئێمه‌ هێزی دووه‌م ده‌بین و ده‌نگه‌كانمان زیاد ده‌كات.

 ده‌شڵێت: من نازانم به‌ چ پێوه‌رێك یه‌كێتی ده‌بێته‌ هێزی دووه‌م.

هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر سه‌یری چوار ساڵی رابردووی یه‌كێتی بكه‌ین ،ده‌بینن كه‌ گه‌وره‌ترین خیانه‌تیان له‌و گه‌له‌ كردووه‌، ئه‌وان شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌رییان كردووه‌ ، پێم وایه‌ خه‌ڵكی كوردستان له‌ زاكیره‌یان شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ریان له‌ بیر نه‌كردووه‌.

ئه‌و به‌ربژێره‌ی گۆڕان گوتیشی: پێم وایه‌ به‌ هیچ پێوه‌رێك یه‌كێتی له‌ كوردستان نابێته‌ هێزی دووه‌م.

هه‌روه‌ها هاشم راشیگه‌یاند: ئه‌و هێزه‌ ئیقلمیانه‌ی شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ریان به‌ هاوكاری یه‌كێتی كرد، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ بچووباینایه‌ته‌ ژێر داوكاری ئه‌وان، ئێستا هه‌رێمی كوردستان ده‌بووه‌ دوو هه‌رێم.

سه‌رچاوه‌ / رووداو

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.