ئومێد خۆشناو كاندیدی ژماره 50 له‌لیستى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانى كوردستان له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك له‌ژێر ناوی ده‌نگده‌ری ڕاسته‌قینه نووسیویه‌تى و ڕایده‌گه‌ێنێت ، لە هەموو وڵاتانی جیهاندا پرۆسەی هەڵبژاردن كاریگەریی گەورە لەسەر دەستاودەست كردنی دەسەڵات و گۆرانگاری لە نەخشەی سیاسی هێزەكاندا دروست دەكات. چونكە لە هەڵبژاردندا پرۆسەی جیدیەتی كاركردن و دیموكراسی و قەوارەی حیزبەكان پێوانە دەكرێت.
پ ئومێد خۆشناو ڕاشیده‌گه‌ێنێت پارتی دیموكراتی كوردستان بۆیە بێ باكە لەم پرۆسەیە، چونكە شانازی بە مێژوویی خۆی دەكات و دەزانی چی چاندووەو چیش دەدورێتەوە.
له‌به‌شێكى دیكه‌ى نووسینه‌كه‌ى خۆشناو ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئەوانه‌ی نەیانده‌ویست هەڵبژاردن بكرێ و تانەیان لە وادەی بەرێوەچوونی هەڵبژاردن دەدا، ئەو جۆرانه لە ئەدەبیاتی سیاسی بە حیزبی ترسنۆك ناو دەبرێن، بەجۆرێك كاتێك ملكەچی بارودۆخەكە دەبن و هەڵبژاردن دەبێتە دیفاكتۆو ناچاری لەسەریان، ئیدی هەوڵی فرت و فێل دەدەن و لە جیاتی ئەوەی قسە لەسەر سەرەتا بكەن، هەوڵ دەدەن كۆتا لەبەرچاوی دەنگدەر ڕەش بكەن.
له‌كۆتادا ناوبراو ده‌شڵێت ، هەر بۆیە هۆشیاری سیاسی زۆر گرنگە و لەوەش گرنگتر ئەوەیە كە دەنگدەر بزانێت دەنگ بە چ لایەنێك و دەدات و كام بەرنامەی سیاسی بە ڕاستەقینە یان خەونی شاعیر دەزانێت....
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.