له‌ئاگاداریه‌كدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئاگادارى خاوه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانى ناو شارى سلێمانى ده‌كه‌ینه‌وه، كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌هۆى كارى چاكسازیی ئاسایی كۆمپانیا دانه‌غاز، دابه‌زینى به‌رهه‌مهێنانى غاز، ئاستى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با له وێستگه‌كان کەمیکردوە، ئه‌مڕۆ به‌رنامه‌ى كاره‌باى نیشتیمانى وه‌ك خۆى جێبه‌جێ ناكرێت.
كاره‌بای سلێمانى ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، له‌وچوارچێوه‌یه‌دا داوا له خاوه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان ده‌كه‌ین تا ئاسایی بوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با، كاره‌با به‌هاوڵاتیان بده‌ن و هاوڵاتیان بێ كاره‌با نه‌كه‌ن.
لهكۆتادا كاره‌با ڕایده‌گه‌ێنێت ، پێشبینیش ده‌كه‌ین تا ئێواره به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با ئاسایی بێته‌وه، ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى كۆنترۆڵى كاره‌با بۆ دابه‌شكردنى كاره‌با وه‌ك خۆى جێبه‌جێ بكرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.