Erbil 6°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 00:51

گەنجێکی تەمەن 24 به‌تاپڕ کۆتایی به‌ژیانى خۆی هێنا

سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مڕۆ
کوردستان TV
100%

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ،بەیانی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌  12-9-2018 ، لەگوندی كانی پانكەی سەربە قەزای سەید سادق گەنجێكی تەمەن 24 ساڵ بە گوللەی تاپڕ گیانی لەدەستدا .

دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕوداوەكە كراو تەرمی ( ڕ ، س ، ح ) لەدایكبووی 1994 ، ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی كرا .

 پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكانی پۆلیس پێدەچێت گەنجەكە كۆتایی بەژیانی خۆی هێنابێت ، لە ئێستاشدا و لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەید سادقەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكراوەتەوە .


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.