Erbil 5°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 23:50

پۆلیس 3 تۆمەتبار به‌ئاڵتون و بڕه‌ پاره‌یه‌کى زۆر دەستگیر ده‌کات

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%


له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌ىرایه‌تى پۆلیسى سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ،شەوی 10/9/2018 لەناحییەی كانی پانكەی سەربەقەزای سەیدسادق لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە 3 تۆمەتبار دەستگیركران كە هەستاون بەدزینی بڕێك پارەو دووپارچە ئاڵتون لەماڵی یەكێك لە تۆمەتبارەكان.

یەكێك لەتۆمەتبارەكان كە خاوەنی ماڵەكەیە، لەگەڵ سێ تۆمەتبارەكەی تر كەهاوڕێی بوون بڕی 13 هەزارو 4 سەد دۆلار (134 وەرەقە)و دو پارچە ئاڵتونیان دزیوە كە ئەو بڕە پارەیە هی ماڵی خەزورانی بووەو لەماڵی تۆمەتبار دایانناوە.

پاش روداوەكە، خێزانی تۆمەتبارەكە سكاڵای یاسایی تۆمار دەكات‌ و پاش دەستگیركردنی هاوسەرەکەی و دوو لە تۆمەتبارەكان دان بەتاوانەكەیاندا دەنێن‌و لەئێستا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 443 بەندن.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.