Erbil 7°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 20:34

له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ پێویسته‌ مه‌کینه‌ بشۆیت

شاره‌زایان به‌پێویستی ده‌زانن
کوردستان TV
100%


سه‌رباری ئه‌و نیگه‌رانییانه‌ی كه‌ هه‌ندێ شۆفێر هه‌یانه‌ له‌شوشتنی مه‌كینه‌ی ئۆتۆمبیل، به‌ڵام شاره‌زایان به‌پێویستی ده‌زانن له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ كه‌ بریتین له‌:

١. پیسبونی مه‌كینه‌ ده‌بێته‌ هۆی زیادبونی پله‌ی گه‌رماو ده‌ركه‌وتنی ده‌نگێكی زبر بۆ مه‌كینه‌كه‌.

٢. پیسبونی ڕوكاری ده‌ره‌وه‌ی مه‌كینه‌كه‌ ده‌بێته‌ هۆی گرفتێك له‌پرۆسه‌ی تیشكاوه‌ری گه‌رمی‌و دواتر گه‌رمبونی مه‌كینه‌كه‌.

٣. پیسبونی مه‌كینه‌ واده‌كات به‌ئاسانی‌و خێراتر تێكبچێت به‌وپێیه‌ی گه‌رمبونی زه‌یت ده‌بێته‌ هۆی كه‌متركردنه‌وه‌ی گرنگی زه‌یته‌كه‌و تێكشكانی پێكهاته‌كانی مه‌كینه‌كه‌.

٤. پیسبونی مه‌كینه‌كه‌ ده‌چێته‌ نێو مه‌كینه‌كه‌و تانكی زه‌یت‌و تێكچونی مه‌كینه‌كه‌.

٥. پیسی‌و شێ ده‌بێته‌ هۆی له‌كاركه‌وتنی كێبڵه‌ كاره‌باییه‌كان‌و ئه‌وانه‌ی به‌ستراونه‌ته‌وه‌ به‌مه‌كینه‌وه‌.

٦. پیسبونی مه‌كینه‌ ده‌بێته‌ هۆی زیاتر مه‌ترسی ئاگركه‌وتنه‌وه‌، چونكه‌ زه‌یت‌و بابه‌ته‌ نه‌وتییه‌كان زوو ده‌سوتێن.

٧. پیسبونی زه‌یت‌و چه‌وری دوژمنی كێبڵه‌ كاره‌باییه‌كانه‌و ده‌بێته‌ هۆی وشك بون‌و له‌ده‌ستدانی ئه‌و ڕێگرییه‌ی دروستی ده‌كات‌و ده‌بێته‌ هۆی گرفت له‌كاری ئامێره‌ كاره‌باییه‌كان.

٨. پیسبونی مه‌كینه‌ ده‌بێته‌ هۆی تێكچونی نێوانی به‌شه‌ كانزاییه‌كانی مه‌كینه‌‌و هه‌ر شوختێك كه‌ له‌مه‌كینه‌كه‌ دروست بێت.

٩. پیسبونی مه‌كینه‌ ده‌بێته‌ هۆی دابه‌زینی نرخی ئۆتۆمبێله‌كه‌، بۆیه‌ پێش فرۆشتن باشتره‌ بیشۆیت.

١٠. ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبیله‌كه‌ت خۆش ده‌وێت ده‌بێ لانیكه‌م ساڵی یه‌ك جار مه‌كینه‌كه‌ی بشۆیت.


سه‌رچاوه‌ - Traffic Fm Sulaimaniyah
شوان عه‌زیز
 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.