Erbil 6°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 21:42

یه‌کێتى ناوه‌ندی تۆپى پێى کوردستان ئاگاداریه‌ک ئاراسته‌ى یانه‌کانى پله‌ نایاب و پله‌یه‌کى کوردستان ده‌کات

له‌ناوه‌ڕۆك ده‌قى ئاگاداریه‌ك بزانه‌
کوردستان TV
100%


له‌ئاگاداریه‌كدا یه‌كێتى ناوه‌ندی تۆپى پێى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، رۆژى شه‌ممه‌ی داهاتوو  به‌رواری 2018/9/15 لە هۆتێل کوارتز نزیک یاریگەی فرەنسۆ هەریری لە هەولێر، لە کاتژمێر 12:00 ـی نیوەڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى هونه‌رى و تیروپشكى خولى یانه‌ پله‌نایابه‌كان و پله‌یه‌كه‌كانی كوردستان بۆ وه‌رزى 2018/2019 ئه‌نجام ده‌درێت، بۆیه‌ داوا له‌ نوێنه‌رانى یانه‌كان ده‌كه‌ین، زووتر لە کاتی دیاریکراو لە هۆتێل کوارتز ئامادەبن.

یه‌كێتیه‌كه‌ ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، پێویستە نوێنه‌رى یانه‌کان سه‌رۆك یان جێگرى سه‌رۆك یان سكرتێر یان ئه‌ندامێكى یانه‌كه‌ بێت و به‌ نووسراوى فه‌رمى یانه‌كه‌ى ئاماده‌بێت.
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.