Erbil 7°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 21:06

شه‌قامی 150 مه‌تری شاری هه‌ولێر به‌ ڤیدیۆ ببینه‌

قۆناغ به‌ قۆناغ شه‌قامه‌كه‌ ته‌واو ده‌كرێت
کوردستان TV
#7
100%

شه‌قامێكی گه‌وره‌ی دیكه‌ به‌ ده‌وری شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستاندا دروست ده‌كرێت و قه‌ره‌باڵغیی شه‌قامه‌كانی شاره‌كه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

بڕیاره‌ تا سه‌ری ساڵ شه‌قامی 120 هه‌ولێر ته‌واو ببێت و دواتریش ده‌ست به‌ دروستكردنی رێگای خێرای (150m) مه‌تری شاری هه‌ولێر بكرێت، كه‌ گرنگترین پڕۆژه‌ی ستراتیژییه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ له‌ به‌رده‌م ( گه‌نجان ستی ) دا ده‌ڕوات.

له‌ قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌ی شه‌قامی 150 مه‌تری، جووتسایدی شه‌قامه‌كه‌ له‌سه‌ر رێگای به‌حركه‌ تا رێگای شه‌قڵاوه‌ دروست ده‌كرێت و دواتریش قۆناغ به‌ قۆناغ، شه‌قامه‌كه‌ ته‌واو ده‌كرێت.

له‌ قۆناغی یه‌كه‌مدا پڕۆژه‌ی 150 مه‌تریی ھه‌ولێر له‌ جووتسایدی به‌حركه‌ بۆ ڕێگه‌ی پیرمام ده‌ست پێ ده‌كات، چونكه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ قه‌ڵه‌باڵغییه‌كی زۆری له‌سه‌ره‌ ، جگه‌ له‌وه‌ی ھه‌ردوو ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی به‌حركه‌ و پیرمام پێكه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌، ژماره‌یه‌كی زۆر فه‌رمانگه‌ی حكوومه‌ت و شاری نیشته‌جێبوونیش له‌سه‌ره‌.

له‌ ئێستادا پێنج شه‌قام به‌شێوه‌ی بازنه‌یی به‌ چوارده‌وری هه‌ولێردا ده‌سووڕێنه‌وه‌، كه‌ بریتین له‌ شه‌قامه‌كانی، 30 مه‌تری، 60 مه‌تری، 40 مه‌تری، 100 مه‌تری و 120 مه‌تری، دوای ته‌واوبوونی شه‌قامی 120 مه‌تریش، ده‌بێته‌ شه‌ش شه‌قامی بازنه‌یی.

ئاماده‌كردنی / رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.