لە ڕێوڕەسمی ناساندنی كاندیدەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان ژماره 183 لە هەولێر سەرۆك بارزانی گوتارێكی پێشكەشكرد و ڕای گەیاند، لەبانگەشەی هەڵبژاردن پارتی پێویستە باسی ئاسایشی كوردستان بكات و بیری خەڵكی بێنێتەوە كە پارتی داعشی تێكشاند.
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه 11/9/2018 ناساندنی كاندیدەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان به ئاماده‌بوونی به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی به ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆر و لایه‌نگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رێوه‌چوو له رێوره‌سمه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
سەرۆك بارزانی گوتی، ئەمڕۆ 11ی ئەیلوولە و یادی شۆڕشی ئەیلوولە شۆڕشێك بوو كەس نەیتوانی خاڵێكی بچووكی لەسەر بگرێت كە یەك ڕۆژ كارێكی نامەردیان نەكردووە، بۆیە بەپێویستی دەزانم سڵاو بۆ شۆڕشگێران بنێرم و ئەوەی ئێستە هەیە هەمووی بەرهەمی خوێنی شەهیدانە.
سەرۆك بارزانی لە بەشێكی تری گوتارەكەیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد پارتی لە ساتی دامەزراندییەوە تا ئێستا ئامێرازێك بووە بۆ بەدیهێنانی مافی ڕەوای گەلەكەمان و بەدەست هێنانی دەستكەوتەكان، ئێستا كە بەرەو هەڵبژاردنێكی گرنگ و چارەنووسساز دەچین لەپێناو بنیاتنانی كوردستانێكی بەهێز پارتی بەشداری لەو هەڵبژاردنەدا دەكات و بەبڕوایەكی بەهێز دەست دەكەین بە هەڵمەتی هەڵبژاردن.
سه‌رۆك بارزانی گوتی: له هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاردا، هه‌ندێك لایه‌ن خه‌ونی ئه‌وه‌یان ده‌بینی كه پارتی نه‌مێنێت، به‌ڵام نه‌یانزانی كه پارتی ده‌بێت به حزبی ژماره یه‌ك، بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان به‌هێز بێت ده‌بێت، پارتی به‌هێز بێت بۆ بونیادنانی حوكمڕانیی باش، بۆیه ده‌بێت له 30ی ئه‌یلول نه‌هێڵن خه‌ونی ناحه‌زان بێت دی و ئاڵای به‌رخۆدان و پارتی و شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌ت به‌رز رابگرن.
سەرۆك بارزانی گوتی لە مانگی ئایاری ڕابردوو هەڵبژاردنێكی ترمان بەرێكرد بەپێویستی دەزانم سوپاسی خەڵكی كوردستان و لایەنگرانی پارتی بكەم كە هیمەتێكی زۆرتان كرد و نەتانهێشت خەونی ناحەزان بێتە دی و پارتی بووە حزبی ژمارە یەك، بۆیە بەو ئومێدەوە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەنگ بدەن، چونكە بۆ ئەوەی كوردستان بەهێز بێت دەبێ پارتی بەهێز بێت.
گوتیشی: داوای برایانه‌تان لێده‌كه‌م و هه‌ڵبژاردنێكی ئارام ئه‌نجام بده‌ن، نه‌ك ته‌شهیر به كه‌س نه‌كه‌ن، به‌ڵكو وه‌ڵامی كه‌س نه‌ده‌نه‌وه و به‌ڵێنێك نه‌ده‌ن كه جێبه‌جێ نه‌كرێت، باسی سه‌روه‌رییه‌كان و داستانه‌كان و سه‌روه‌رییه‌كان بكه‌ن، باسی كه‌موكوڕییه‌كانی خۆمان و ده‌ستكه‌وته‌كانمان بكه‌ن و باسی خه‌ڵكی تر مه‌كه‌ن، باسی ئه‌و ئارامی و ئاسایشه بكه‌ن كه له‌م وڵاته‌دا هه‌یه، باسی ئه‌وه بكه‌ن كێ داعشی تێك‌شكاند.
سه‌رۆك بارزانی راگه‌یاند: باسی ئه‌وه بكه‌ن ئه‌گه‌ر پارتی نه‌بوایه، پلانی له‌ناوبردنی هه‌رێمی كوردستان سه‌ری ده‌گرت و خه‌ڵكێكی تر له كوردستان حوكمیان ده‌كرد، به‌ڵام پارتی پیلانه‌كه‌ی تێك‌شكاند و دڵنیابن له‌مه‌ودوا هه‌ر پیلانێكی له‌وجۆره تێكده‌شكێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه قسه‌ی بێ كردار زۆر ئاسانه، به‌ڵام نابێت وه‌ك پارتی به‌ڵێنی بێ كردار بده‌ین، به‌بیر خه‌ڵكه‌كه بهێننه‌وه له‌كاتی راپه‌ڕین، كێ باسی له هه‌ڵبژاردنی بۆ خه‌ڵك كرد و وتی واز له شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕی بهێنن و ده‌ستوری بین.
سه‌رۆك بارزانی له كۆتایی وتاره‌كه‌یدا گوتی به ئومێدی به‌رز بۆ پێشه‌وه برۆن و خۆ نهچهمينن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.