له‌دیداره‌که‌دا ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان و هاوبه‌شی له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و پێكهێنانی كابینه‌ی حكوومه‌تی نوێ‌دا گرنگ هه‌ڵسه‌نگێنرا و هه‌ردوولا هیویان خواست له داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌وڵه‌كان بگه‌نه ئه‌نجامێك و حكوومه‌تی نوێی عێراق پێكبهێنرێت .
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11/9/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی شه‌ڕی دژی داعش و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا دۆخی سیاسیی ئێستای عێراق، هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق، دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی تازه‌ی عێراق و ئه‌گه‌ری پێكهێنانی گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانێتی له په‌رله‌مان وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ دامه‌زراندنی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.
له‌دیداره‌که‌دا ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان و هاوبه‌شی له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و پێكهێنانی كابینه‌ی حكوومه‌تی نوێ‌دا گرنگ هه‌ڵسه‌نگێنرا و هه‌ردوولا هیویان خواست له داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌وڵه‌كان بگه‌نه ئه‌نجامێك و حكوومه‌تی نوێی عێراق پێكبهێنرێت كه به‌رژوه‌ندیی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق له‌به‌رچاو بگرێت و وڵات بكه‌وێته قۆناغێكی تازه‌وه.
هه‌ردوولا دۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستانیان له 30 ئه‌یلوولدا خسته به‌ر باس و له‌مباره‌یه‌و مه‌كگۆرك خۆشحاڵیی خۆی بۆ به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له كاتی دیاریكراوی خۆیدا نیشان دا و هیوای خواست كه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه بچێت.
تاوتوێكردنی دوا پێشهاته‌كان و دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.