پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11 ى ئه‌یلولی 2018 ، له‌باره‌گای حزبی شیوعی كوردستان لهقهرهههنجیر كۆبوونه‌وه‌ی پارت و لایه‌نه سیاسیه كوردستانیه‌كان به‌به‌شداری پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌سه‌ر ڕه‌وشى ئێستای كه‌ركوك و یه‌ك ڕیزی لایه‌نه كوردستانیه‌كان له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نى پارێزگای كه‌ركوك كۆبوونه‌وه
دوای به‌كۆتا هاتنى كۆبوونه‌وه‌كه لایه‌نه كوردستانیه‌كانی به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌كه ڕاگهیاندراوێكیان بڵاو كرده‌وه به‌م شێوه‌یه :
ئه‌مڕۆ به‌رواری 11- 9 - 2018 پارت و لایه‌نه كوردستانیه‌كانى كه‌ركوك له‌سه‌ر ئاستى به‌رپرسى یه‌كه‌م و په‌یوه‌ندیه‌كان باره‌گای حزبی شیوعی كوردستان ئه‌نجامدرا ئه‌مه‌ى خواره‌وه ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌یه :
1- كۆبوونه‌وه ئیدانه‌ى هێرشى كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كات بۆ سه‌ر هه‌ردوو حزبی دیمو‌كراتى كوردستان ، سه‌ره‌خۆشى له‌خۆمانى حزبی ناوبراو ده‌كه‌ین هیوا زوو چاك بوونه‌وه بۆ برینداربوان ده‌خوازین
2- بریاردرا كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری حیزبه كوردستانیه‌كان چالاك بكرێته‌وه له‌سه‌ر ئاستى په‌یوه‌ندیه‌كان و له‌كاتى پێویستدا به‌رپرسی یه‌كه‌مى حزبه‌كان
3- پشتگیری له‌یه‌ك هه‌ڵوێستى و یه‌ك گوتاری لایه‌نه كوردستانیه‌كان ده‌كه‌ین له‌پێكهێنانی حكومه‌تى نوێی عێراقدا و گه‌ڕانه‌وه‌ى متمانه له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا
4- گفتوگۆكردنى زیاتر و خۆسازدان بۆ یه‌ك لیستى لایه‌نه كوردستانیه‌كان له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نى پارێزگای كه‌ركوك
5- داوا له‌حكومه‌تى عێراق ده‌كه‌ین ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی له‌كه‌ركوك كۆتایی پێبهێنرێت و پرۆسه‌ى ته‌عریب ڕابگیرێت كه‌له‌ئێستادا به‌رفراوانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌وه‌ش پێشێل كردنى ڕاسته‌وخۆی ده‌ستوری عێراقه
6- حیزبه كوردستانیه‌كان هاوڕابوون بۆ كاركردن بۆ كارابوونهوهی ئه‌نجومه‌نى پارێزگای كه‌ركوك
7- كۆبوونه‌وه تائكید له‌وه ده‌كاته‌وه لایه‌نه كوردستانیه‌كان بڕوایان به‌پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ى نه‌ته‌وه‌كان هه‌یه له‌پارێزگای كه‌ركوك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ناكرێت كوردستانیانى كه‌ركوك وه‌كو پێكهاته‌ى سه‌ره‌كی له‌بواری ئه‌منی و ده‌سه‌ڵاتى مه‌ده‌نى په‌ڕاوێز بخرێن
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.