لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى نێردراوه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆپه‌رله‌مانی كوردستان سه‌رجه‌م پارت ولایه‌ن و كاندیده‌كان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه پۆسته‌ر و وێنه‌ی كاندیده‌كانیان به‌هێماكانی هاتووچۆوه هه‌ڵبواسن به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ببێته هۆی داپۆشینی هێمایه‌كان
هاتووچۆ ڕاشیده‌گه‌ێنێت قه‌ده‌غه‌یه له‌نزیك شوینی پێچه‌كان ویوتیرنهكان وێنه‌ی گه‌وره‌ی كاندیده‌كان دابنێن به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ببێته هۆی شاردنه‌وه‌ی شوێنی پێچ كردنه‌وه.
لهبهشێكى دیكه‌ى ئاگاداریه‌كه‌ى هاتووچۆ ڕاشیدهگهیهنن ، هه‌روه‌ها به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه هێماتیشكیهكان وگلۆپهكانی ترافیك لایت دابپۆشرێن به‌وێنه‌ی كاندیده‌كان ، هه‌ر لایه‌نێك یان حیزبێك یان كاندیدێك پابه‌ندی ئه‌م ڕێنماییه نه‌بێت ئێمه وه‌كو هاتووچۆی هه‌ولێر راسته‌وخۆ هه‌ڵده‌ستین به‌لابردنی سه‌رپێچیه‌كه به‌بێ جیاوازی له‌دوای دۆكیۆمینت كردنی سه‌رپێچیه‌كه
لهكۆتادا هاتووچۆ ڕایده‌گه‌ێنێت له‌حاله‌تی دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئێمه كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی لێ ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه بۆسزادانی لایه‌نی سه‌رپێچیكار ، به‌هیوای پابه‌ندبونی هه‌مو لایه‌كین بۆئه‌وه‌ی سیمایه‌كی شارستانی بهبانگهشهكردنهكهوه بێت وه‌هه‌روه‌ها نه‌بێته هۆكاری شێواندنی سیمای شار
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.