Erbil 15°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 15:58

چه‌ند چه‌کدارێک ماڵی هاوڵاتییه‌ک له‌ که‌رکوک تاڵان ده‌که‌ن

به‌ره‌و شوێنێكی نادیار ڕاده‌كه‌ن
کوردستان TV
#7
100%

شه‌وی ڕابردوو له‌ له‌گه‌ڕه‌كی "ساحه‌ عه‌مه‌ل" ـی شاری كه‌ركوكـ ژماره‌یه‌كـ چه‌كداری ده‌مامككراوی نه‌ناسراو هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر ماڵی هاوڵاتییه‌ك و ماڵه‌كه‌ی تاڵان ده‌كه‌ن و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار ڕاده‌كه‌ن.

له‌ گه‌ڕه‌كی مه‌یدانی كار"ساحه‌ی عه‌مه‌ل"ی شاری كه‌ركوك چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر ماڵی هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی "حه‌یده‌ر ئیبراهیم" و بڕیك پاره‌ وچه‌ند مسقاڵ ئاڵتون و  سێ مۆبایلی ماڵی ناوبراویان دزی و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵهاتن.

له‌ دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردووه‌ وه‌، ڕووداوه‌كانی دزی و هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ماڵان و تاڵان كردن و كوشتن و رفاندن و بڕین به‌ شێوه‌یه‌ك به‌ربڵاو بووه‌ كه‌ بووه‌ به‌ دیارده‌یه‌كی دزێو و به‌ هۆشیه‌و خه‌ڵكی شاره‌كه‌ له‌ بارودۆخێكی ناسه‌قامگیرو نا ئارامدا ده‌ژین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.