Erbil 15°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 16:40

حکومه‌ت چه‌ند بریارێکی له‌باره‌ی مووچه‌ خۆران ده‌رکرد

به‌پێی نووسراوێكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ھه‌رێمی كوردستان
کوردستان TV
100%

به‌پێی نووسراوێكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ھه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ به‌ چه‌ند بڕیارێك كراوه‌ كه‌ تایبه‌تن به‌ تۆماری بایۆمه‌تریی مووچه‌خۆران.

له‌ بڕیاره‌كاندا هاتووه‌: ھه‌ر مووچه‌خۆرێك تۆمار و پشتڕاستكردنه‌وه‌ و په‌سندكردنی له‌ سیسته‌می بایۆمه‌تریی مووچه‌خۆران بۆ نه‌كرابێت: «مووچه‌كه‌ی ببڕدرێت، تاوه‌كوو كێشه‌ی بایۆمه‌تری چاره‌سه‌ر ده‌كات.

هه‌ر له‌ نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌: یه‌كه‌ ژمێریارییه‌كان و گه‌نجینه‌كان به‌رپرسن له‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌، سه‌ره‌ڕای غه‌رامه‌كردنیان، رێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌ به‌ر.

نووسراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران روونیشی كردووه‌ته‌وه‌، پێویسته‌ سه‌رجه‌م گه‌نجینه‌كان پابه‌ندی لیستی مووچه‌ی په‌سندكراوی بایۆمه‌تری بن: «ژماره‌ی مووچه‌خۆر و كۆی مووچه‌كانی ھه‌ر یه‌كه‌یه‌كی ژمێریاری ده‌بێ ھاوتا بێت له‌گه‌ڵ لیستی په‌سندكراوی بایۆمه‌تری، له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م لیسته‌ نابێ له‌ژێر ھه‌ر بیانوو و پاساوێكدا كار به‌ ھیچ لیستێكی تر بكرێت.

هه‌روه‌ها به‌ پێویست زاندراوه‌، گه‌نجینه‌كان مانگانه‌ ژماره‌ی مووچه‌خۆر و بڕی ته‌مویلكراو بۆ ھه‌ر یه‌كه‌یه‌كی ژمێریاری به‌ لیستێك بده‌نه‌ لیژنه‌ی باڵای تۆماری بایۆمه‌تری، له‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌ویش بۆ دڵنیابوون له‌ لیستی په‌سندكراوی سیسته‌می بایۆمه‌تری.

دووپاتیش كراوه‌ته‌وه‌، ھه‌موو یه‌كه‌ ژمێریارییه‌كان ده‌بێ له‌ كۆتایی ھه‌ر مانگێكدا لیستی مووچه‌ له‌ سیسته‌می بایۆمه‌تری په‌سند بكه‌ن، ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، ئه‌وه‌ی دوا بكه‌وێت ئه‌وه‌ ده‌بێت گه‌نجینه‌كان خه‌رجییه‌كانیان بوه‌ستێنێت، ھه‌روه‌ھا له‌ نووسراوه‌كه‌دا ھاتووه‌: «ده‌بێ گه‌نجینه‌كان ده‌ست بكه‌ن به‌ وردبینیكردنی خشته‌ی مووچه‌ی سه‌رجه‌م مانگه‌كانی رابردووی سه‌رجه‌م یه‌كه‌ ژمێریارییه‌كان، كه‌ تا ئێستا مووچه‌یان بۆ سه‌رف نه‌كراوه‌.

له‌ بڕیاره‌كانیشدا ھاتووه‌:  بۆ خشته‌ی مووچه‌ ده‌بێت باركۆردی مووچه‌خۆر و UPNی مووچه‌خۆر زیاد بكرێت.

سه‌رچاوه‌ / باس

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.