Erbil 15°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 15:51

‌له‌سلێمانى دوو به‌نزینخانه‌ به‌هۆی خراپی کوڵێتیان داخران

تائەوكاتەی پابەند دەبن بە مەرج و رێنماییەكان رێگە بەكاركردنیان نادرێت
کوردستان TV
100%


له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، قائیمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، بەهۆی خراپی كوالیتی و جۆری سوتەمەنی دوو بەنزینخانە داخران, سەرۆكی لیژنەهابەشەكانیش دەڵێت  تائەوكاتەی پابەند دەبن بە مەرج و رێنماییەكان رێگە بەكاركردنیان نادرێت,
گۆران قادر سەرۆكی لیژنەی هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند : لەسەر سكاڵای شۆفێران بەدواداچونیان بۆ جۆر و كوالیتی بەنزین لە هەردوو بەنزینخانەی "وڵات " و "شێری چیا" كردووە و لە ئەنجامدا دەركەوت كە كوالیتی سوتەمەنی بەتایبەت " بەنزین " لەهەر دوو بەنزینخانەكەدا لە ئاستێكی پێویست نیە  و خاوەنی  بەنزینخانەكان پابەند نەبوون بەمەرج و رێنماییەكانی تایبەت بە هێنان و فرۆشتنی سوتەمەنی ئەمەش لە كاتێكدایە كە چەند جارێك لە سەرپێچیەكانیان ئاگاداركراونەتەوە, 

سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی راشیگەیاند لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی بڕیاری داخستنی "بەنزینخانەی  وڵات" لە گەڕەكی قڕگەو " بەنزینخانەی شێری چیا" لەسەر شەقامی شەست مەتری دراو لەلایەن لەلیژنەی سوتەمەنی سەر بەلیژنەهاوبەشەكان و بەشی كوالیتی لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی داخرا , گۆران قادر  ووتیشی  رێگە بەكاركردنی هەردوو بەنزینخانەكە نادرێت تا ئەو كاتەی دڵنیادەبنەوە لە پابەند بونیان بە جێبەجێكردنی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن, 

1


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.