به‌پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى ئه‌نادۆڵ، دوێنێ دووشه‌ممه 10ـی ئه‌یلولى 2018 نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هوشداریان داوه له‌باره‌ى ئه‌نجامى هێرشه‌كانى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د و هاوپه‌یمانه‌كانى و روسیا بۆ سه‌ر ئیدلب كه له‌وانه‌یه ببنه هۆى " كۆسپێكى مرۆڤایه‌تى و كاره‌ساتێكى مروێى گه‌وره‌ى لێبكه‌وێته‌وه " .
مایا كۆسیانجیس وته‌بێژى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه، له میانه‌ى وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كى له‌سه‌ر ئه‌نجامى هێرشه‌كانى رژێمى سوریا و هێرشه ئاسمانییه‌كانى روسیا بۆ سه‌ر ئیدلبى سوریا، وتى "زۆرێك هێرى قێزه‌ون و رووبه‌رووبونه‌وه و تووشبوو هه‌یه له ئیدلب پێویسته به‌رده‌وامى نه‌بێت".
هه‌روه‌ها وتى " ئێمه له‌گه‌ڵ زۆرێك له لێكۆڵه‌ران ده‌وه‌ستێن و باسى بواره جیاكانى ئه‌و ره‌وشه ده‌كه‌ین".
هاوكات نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هوشدارى دا له باره‌ى هێرشى سه‌ربازى بۆ سه‌ر ئیدلب و رایگه‌یاند: له‌وانه‌یه ئه‌نجامى ئه‌و هێرشانه خراپترین كاره‌ساتى سه‌ده‌ى 21ى لێبكه‌وێته‌وه.
ڕۆژى دووشه‌ممه 10ـی ئه‌یلول، له ئه‌نجامى هێرشى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى روسیا بۆ سه‌ر شارى ئیدلب و حه‌ما له باكورى سوریا به لایه‌نى كه‌م 17 كه‌س برینداربوون، له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌شدا لایه‌نى كه‌م 29 كه‌سى سڤیل كوژراون و به ده‌یان كه‌سیش بریندار بوونه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێران/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.