Erbil 15°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 15:40

کۆڵبه‌رێک به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه‌ له‌ پشده‌ر گیانی له‌ده‌ستدا

له‌ نزیك چیای مامه‌نده‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕینله‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: كاتژمێر 2ی ئه‌مشه‌و هاوڵاتییه‌ك له‌ سنووری ناحیه‌ی هه‌ڵشۆ و له‌ نزیك چیای مامه‌نده‌ به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك گیانی له‌ده‌ست دا.

له‌ ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: ئه‌مشه‌و كاتژمێر 2:00 له‌ نزیك چیای مامه‌نده‌ له‌ سنووری ناحیه‌ی هه‌ڵشۆی سه‌ر به‌ قه‌زای پشده‌ر هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی ( أ . أ . أ ) ته‌مه‌ن 47 ساڵ، پیشه‌ی كاسب، به‌ ڕه‌گه‌ز ئێرانی دانیشتووی گوندی ( كانی زه‌رد ) سنوری ئێران مینێك پێدا ته‌قیه‌وه‌ته‌وه‌ و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌شی گیانی له‌ده‌ستدا.

ڕاشیگه‌یاند: پاش گه‌یاندنی ته‌رمه‌كه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه‌ كه‌ به‌ وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كانی نزیك له‌و ڕووداوه‌ ئه‌و هاوڵاتیه‌ سه‌رقاڵی كۆڵبه‌ری بووه‌ و له‌ ڕێگادا مینی پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.