Erbil 6°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 08:20

چین دووه‌م گه‌وره‌ترین کۆنسولخانه‌ له‌ شارى هه‌ولێر دروست ده‌کات

پەیوەندیی دیپلۆماسیی ھەرێم لەگەڵ وڵاتان لە ئاستێکی زۆر باشدایە
کوردستان TV
کاتی خوێندنەوە کەمتر لە خولەکێک (165 وشە)
100%

بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان رایده‌گه‌ینێت، پەیوەندیی دیپلۆماسیی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ھەموو وڵاتان لە ئاستێکی زۆر باشدایە و بەردەوام کرانەوە بەرامبەر بە ھەرێمی کوردستان ھەیە و بڕیارە دووەم گەورەترین کونسووڵخانە لە لایەن وڵاتی چین لە ھەرێمی کوردستان دروست بکرێت.

ھۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان،  بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند" پەیوەندیی نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتان لە ئاستێکی زۆر باشدایە و ھیچ کێشەیەکمان لەگەڵ ھیچ وڵاتێکدا نییە و ھەموو وڵاتێک بۆ ھەرێمی کوردستان گرنگیی خۆی ھەیە و بە دۆستی ھەرێمی کوردستانی دەزانین، بۆیە ئێستا پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ھەموو وڵاتان لە ئاستێکی زۆر بەرز و باشدایە و بەردەوامیش ھەوڵی ئەوە دەدرێت پەیوەندییەکان زۆر بەرەو پێشتریش بچن.

سیوەیلی وتیشى" جگە لە دروستکردنی کونسووڵخانەی ئەمەریکا، وولاتى چین-یش بڕیاری داوە کونسووڵخانەیەکی گەورە لە شاری ھەولێر دروست بکات ، کە دەبێتە دووەم کونسووڵخانەی گەورە لە شاری ھەولێر، بۆیە ئەمە دەبیتە دووەم گەورەترین وڵاتانی جیھان کە لە ھەولێر کونسووڵخانە دروست بکەن، بۆیە ئەو کرانەوەی بەرامبەر ھەرێمی کوردستان ھەیە ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو باشتر دەچێت."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.