له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كهوێنهیهكى بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیگى نێردراوه ، وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێمى كوردستان به‌بۆنه‌ى یه‌كی موحه‌ره‌م كه‌ده‌كاته ڕۆژى سه‌ری ساڵى تازه‌ى كۆچى 1440 پیرۆزبایی له‌ته‌واوی موسڵمانانى كوردستان و جیهان ده‌كات
ده‌قی پیرۆزباییه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروباری ئاینى هه‌رێمى كوردستان
بەبۆنەی ھاتنی یەکی موحەڕەم سەری ساڵی تازەی کۆچی ١٤٤٠ جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم موسڵمانانی جیھان و کوردستان دەکەین.
کۆچی پێغەمبەری مەزنمان (محمد) درودی خوای له‌سه‌ر بێت لەمەککەوە بۆ مەدینەى پیرۆز، ئەوەمان فێردەکات کە بەھیج جۆرێ زوڵم و ستەم قبوڵ نەکەین و لەپێناوی سەروەری و سەربەستیشدا ھەموو بەرگرییەک لە خاک و نیشتمان و نەتەوەکەمان بکەین.
کۆچی پێغەمبەری مەزن درودی خوای له‌سه‌ر بێت فێرمان دەکات کە ئیرادەمان بەھێزتر بکەین و گیان فیداش بین بۆ پاراستنی شکۆ و سەروەری میللەتەکەمان.
لەخودای گەورە دەپاڕێینەوە ھاتنی ساڵی تازەی کۆچی ١٤٤٠ ساڵی خێر و خۆشی و خۆشگۆزەرانی بێت بۆ ھەموو مرۆڤایەتی.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.