Erbil 12°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 09:08

بۆمبێکی لکێندراو له‌ خانه‌قین به‌ ئۆتۆمبیلی ئه‌فسه‌رێکی پۆلیسی کورد ته‌قییه‌وه‌

هه‌روه‌ها شه‌وی ڕابردوو ده‌نگی ته‌قه‌یه‌كی زۆر  له‌ خانه‌قین بیستراوه‌ و تا ئێستاش زه‌ره‌ر و زیانه‌كان نه‌زانراون
کوردستان TV
#7
100%

شه‌وی ڕابردوو بۆمبێكی لكێندراو به‌ ئۆتۆمبیلی ڕائیدێكی پۆلیسی كورد له‌ خانه‌قین ته‌قییه‌وه‌، كه‌ بووه‌ هۆی برینداربوونی شۆفێری ئه‌فسه‌ره‌كه‌ و تێكشكانی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی به‌ ته‌واوی.

بۆمبێكی چلكێندراو به‌ ئۆتۆمبیلی ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی كورد به‌ ناوی " ڕائید ئه‌شره‌ف قاسم" ته‌قییه‌وه‌ و له‌ ئاكامدا شۆفێره‌كه‌ی بریندار بوو و سه‌یاره‌كه‌ی تێكشكا.

هه‌ر شه‌وی ڕابردوو ده‌نگی ته‌قه‌یه‌كی زۆر  له‌ خانه‌قین بیستراوه‌ و تا ئێستاش زه‌ره‌ر و زیانه‌كان نه‌زانراون.

له‌م باره‌یه‌وه‌ په‌یامنێرمان پێی ڕاگه‌یاندین كاتژمێر 10:30 خوله‌كی شه‌وی ڕابردوو له‌ گونده‌كانی ئه‌لمه‌عدان و ئیمام عه‌باس و یوسف به‌گ كه‌ ئێستا گه‌ڕه‌كێكن له‌ خانه‌قین شه‌ڕه‌ ته‌قه‌یه‌كی زۆر بیسترا كه‌ تا كاتژمێر 2ی شه‌و به‌رده‌وامی هه‌بوو.

ڕاشیگه‌یاند: به‌ پێی زانیارییه‌كان شه‌ڕه‌كه‌ له‌ نێوان هێزه‌ عێراقییه‌كان و  چه‌كدارانی داعش ڕوویداوه‌ و تا ئێستاش زه‌ره‌ر و زیانه‌كان نه‌زاندراون.

به‌ پێی زانیاری ئاژانسه‌كانی هه‌واڵیش ئه‌م شه‌ڕه‌ ته‌قه‌یه‌ سیناریۆیه‌كه‌ بۆ په‌رده‌پۆشكردنی سه‌ربڕینی ئه‌و چوار گه‌نجه‌ كه‌ ته‌رمه‌كانیان دوێنی شه‌و له‌ ناو خانه‌قین فڕێدرابوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.