Erbil 15°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 12:39

فیلمی "عێراقی پارچەکراو" بەگرنگیەوە باس لە کورد دەکات

کورد بە باشترین دۆست و ھاوپەیمانی ئە مریکا ناو دەبات
کوردستان TV
100%


عێراقی پارچەکراو، فیلمێکی ئەمریکی دەگمەنە لەسەر سەربەخۆیی کورد ئەو فیلمە بەگرنگیەوە باس لە گەلی کورد دەکات و کوردیش تا ئێستا نەیبینیوە .

دوای پڕۆسەی ئازادی عێراق و ڕوخانی ڕژێمی پێشووی عێراق، زەمینەیەکی لەبار بۆ کامێرامان و کەناڵەکانی تیڤی بیانی ڕەخسا، بۆ تۆمارکردن و وێنەگرتنی سەدان فیلمی تۆماری و ڕیپۆرتاژو بەڵگە فیلم لەسەڕ بارودۆخی سیاسیی عیراق دوای پرۆسەی ئازادکردنی .

 یەکیێک لە فیلمە ھەرە گرنگەکان فیلمێکی تۆماری دەرھێنەریکی ئەمریکیە کە سەرکەوتنێکی بەرچاوی نێودەوڵەتی بەدەستھێنا. فیلمەکە لە بنەڕتدا، ناوی عیراق لەنێو ساچمادایە، کە ئاماژەیەکە بە پەرش و بڵاوی و پارچە بوونی عیراق وەک پاچە ساچمە بۆ چەند پارچەیەک. فیلمەکە لە وێنە گرتن و دەرھێنانی دەرھێنەری ئەمریکی جیمس لۆنگلی یە کۆتایی ساڵی ٢٠٠٦ فیلمەکە بەرھەم ھاتووە . 

خەڵاتی جوسامی وەک باشترین فیلمی تۆماری وەرگرتووە، پاڵێوراوی وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکار بوو لە بە شی فیلمی تۆماری. لە چەندین فیستڤاڵی گرنگی سینە مایی جیھانی بەشدار بووەو پیشان دراوە. ماوەی فیلمەکە ٨٤ خولەکە دەرھینەر لەو فیلمەیدا، بە شێوازو ستایلی کامیراو چاوی ھەقیقەت وڕاستگۆ، دور لە ستایلی ڕاپۆرتە فیلم و ڕیپۆرتاژی تلفزێونی کاری لەسەر فیلمەکە کردووە . 

دەرھێنەر لە فیلمەکەی پێمان دەڵێت عێراق بۆ ٣ پارچە دابەش بووە. بەشێکی شیعەو بەشێکی تری سوونەو لەگەل بەشەکەی تر کە کوردە. دەڵێت سوونە دژی ئەمریکان و بە داگیڕکاری دەزانن و خۆزگە بە رژێمی سەدام حوسێن دەخوازن. 

شیعەش ھەڵێکی مێژوویی چاکی بۆ حوکمرانی سیاسی لە عێراق بۆ ڕەخساوە، بەڵام سیاسەتی حوکومڕانیی چەوتی عێراق بەرەو ھەڵدێڕێکی دی دەبات، بەڵام کورد بە باشترین دۆست و ھاوپەیمانی ئە مریکا ناو دەبات و باس لەگرنگی بوونی کورد لە وێنا کردنی سیاسەتی عێراق دەکات و وەک یاریکەرێکی گرنگ سەیری دەکات .

 دەڵی ئەوەی لای کورد دەگوزەرێ جۆرێکی تایبەتمەندەو شێۆازێکە لە حکومڕانی سەربەخۆو ئەزموونێکی تازەو سەرکەوتووە لە حکومڕانی لە عێراقی تازەدا ، دەرھێنەر زۆر بە شێوازو چاوێکی سینەمایی زیرەکەوە و لە گۆشە نیگای جوانەوە کاری لە سەر فیلمەکەی کردووە .

 منداڵێکی عیراقیشی ھەڵبژاردووە بۆ نیشاندانی ژیان لە وڵاتێکی نقووم بوو لە ئاڵۆزی سیاسیی. منداڵەکەش وەک ھێمایەک بۆ ئایندەو داھاتوو، وەک قوربانیەک دەردەخات.

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.