یادكردنه‌وه و قسه‌كردن له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندێكی سینمایی كوردی وه‌ك " یەڵماز گۆنای " زۆر ئاسان نییه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده مه‌زنه لە تەمەنێكی یەكجار كوورت و بەرتەسكدا توانی بەرهەمێكی یەكجار زۆر پێشكەش بكات و ناوی خۆی لە دنیای هونەری سینەمادا بەرز و پیرۆز ڕابگرێ .
ئه‌مرۆ 9/9/2018 سی و چوار ساڵی رێك به‌سه‌ر كۆچی دوایی دەرهێنەر و نووسەر و ئەكتەری سینەمایی كورد و جیهان " یەڵماز گۆنای " تێپەڕ دەبێت ، ئه‌م هونه‌رمه‌نده و لە ماوەی 47 ساڵ تەمەن توانی چەندین فیلمی پڕ بەها بەرهەم بێنێ كە دیارترینیان فیلمی ڕێگا yol بوو ، كه‌م كه‌س هه‌یه ئاشنایی له‌گه‌ل ئه‌م فیلمه نه‌بێت .
ئه‌وه‌ی ئه‌و سینه‌ماكاره كورده له ئه‌وانی دیكه جیادهكاتوه ئه‌وه‌یه كه گۆنای لە پاڵ كاركردن لە هونەرەكەی دەستی بۆ سیاسەتیش دەبرد، بۆیە زۆربەی كاتەكانی ژیانی لە گرتووخانەكان بوو تا ڕۆژێكیان وەك یاخیەك لە گرتووخانە ڕایكرد و چووە مەنفا و هەر لەوێژدا كۆتایی بە ژیانی هات و نەگەڕایەوە .
گۆنای لە ساڵی 1937 لە گوندی (ئینجە) ی سەر بە ئەدەنە لە دایك بوە و هەر لە ساڵی 1957 تێكەڵ بە دنیای سینەما و كاری فیلمسازی بوە ئەوەش وەك حەز و ئارەزوو و خولیایەكی شێتانە لەگەڵیدا ژیاوە هەر لەو ڕێگایەوەش پتر لە 17 خەڵاتی گرانبەهای پێ بەخشراوە .
ئەو سینەماكارە بەناوبانگە تەمەنێكی یەكجار كوورتی هەبوە، چونكە تەنیا 47 ساڵ ژیاوە و لە 9ی ئەیلوولی ساڵی 1984 بە نەخۆشی شێرپەنجە كۆتایی بە ژیانی هاتوە و بۆ دوا جار كۆچی دوایی كردوە و تەرمەكەشی لە نێو ئاپۆرای جەماوەریدا لە گۆڕستانی (بیرلاشیز) ی پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە خاك سپێردراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.