سەركردەیەكی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، كە هاوپەیمانیەكی تازە دروستكراوە، كە كوتلەیەكی زۆرینەیە و لە ڕۆژانی داهاتوودا كابینەی نوێی حكومەت دروست دەكەن.
ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالكی چوونی خۆی بۆ پاڵ هاوپه‌یمانی سائیرون به سه‌ركردایه‌تی موقته‌دا سه‌در و فه‌تح به سه‌ركردایه‌تی هادی عامری راگه‌یاند و دووپاتیكرده‌وه، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی راده‌گه‌یه‌نین.
ڕەسوڵ رازی، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی ئاڵۆزییەكانی بەسرە و دەستەوەسانی عەبادی لە چارەسەركردنی، نزیكبوونەوە لە نێوان سائیرون و فەتحدا ڕوویداوە و پاشانیش هەریەك لە دەوڵەتی یاسا و حیكمەیش چونەتە بەرەی ئەوانەوە و ئێستا هاوپەیمانی زۆرینە دروستكراوە، بەبێ بەشداری حەیدەر عەبادی.
قسەكانی ئەو بەرپرسەی دەوڵەتی یاسا لەكاتێكدایە، كە باس لە جیابونەوەی فراكسیۆنەكانی نەسر و سائیرون دەكرێت و بەو پێیەش ئەگەری كاندیدكردنەوەی حەیدەر عەبادی بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق بەتەواوەتی لاواز بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.