سەرۆكی ڕێكخراوی عەسائیبی ئەهلی هەق جارێكی تر هۆشداری بەسەرۆك وەزیرانی عێراق داو وتى" ئەو تۆمەتبارە بەو ڕووداوانەی كە لە سنووری پارێزگای بەسرا روویداوە.
قەیس خەزعەلی سەرۆكی ڕێكخراوی عەسائیبی ئەهلی هەق لەسەر تویتەری خۆی نووسیویەتی، پێویست ناكات فەرمانی لابردنی فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای بەسرا دەربكرێت، بەڵكو پێویستە هۆكاری سەرەكی رووداوەكان ئاشكرا بكرێت و رادەستی دادگایەكی سەربازی بكرێت، كە مەبەستی ئەو لە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران بووه.
هاوكات خەزعەلی پێشی وابووە، كە عەبادی پارێزگای بەسرای سووتاندووە، ئاماژەی بەوەشداوە، كە لەكۆتاییدا سیحرەكە بەسەر ساحیرەكەدا دەكەوێت.
هەروەها ناوبراو وتیشی" ئێستا عەبادی سوورە لەسەر خۆ كاندیدكردنەوەی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران، ئەوەش پێچەوانەی ویستەكانی مەرجەعیەتی شیعەكان و زۆرینەی پەرلەمانە، بەمەش وڵات دەكەوێتە مەترسییەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.