وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی بۆردومانكردنی بارەگاکانی حیزبی دیموکرات و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی دەکات لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کە ژمارەیەک قوربانیی لێکەوتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەیاننامەیەکی لەبارەی بۆردومانەکەی دوێنێی سەر قەزای کۆیە سەر بە پارێزگای ھەولێر بڵاوکردەوە.
لە بەیاننامەیەکدا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد مەحجوب رایگەیاندووە کە وەزارەتەکەیان ئەو بۆردومانەی کە دوێنێ قەزای کۆیە سەر بە پارێزگای ھەولێری کردە ئامانج و ژمارەیەک کوژراو و برینداربوونی لێکەوتەوە، رەتدەکاتەوە.
ئەحمەد مەحجوب جەختی کردووەتەوە کە عێراق پەرۆشی پاراستنی ئاسایشی وڵاتانی دراوسێیە، ھەروەھا بە ھەموو شێوەیەک رەتیدەکاتەوە کە خاکەکەی بۆ ھەڕەشەکردن بۆ سەر ئاسایشی ئەو وڵاتانە بەکاربھێنرێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق راشیگەیاندووە کە وەزارەتەکەیان بە ھەموو شێوەیەک پێشێلکردنی سەروەری وڵات لە میانی بۆردومانکردنی ھەر ئامانجێک لەناو خاکی عێراقدا، بەبێ ھەماھەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکانی عێراق رەتدەکاتەوە.
پێشنیوەڕۆی دوێنێ شەممە، کۆماری ئیسلامی ئێران لە رێگەی موشەکی دورهاوێژەیەوە بۆردومانی بارەگاکانی حیزبی دیموکرات و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی لە شاری کۆیە کرد، له راگهیهندراوێكدا تهندروستی كۆیه بڵاویكردهوه بەهۆیەوە (15) کەس شەهید و (39) کەس برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.