Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 22:04

‌سه‌رۆکی کاتیی په‌رله‌مانی عێراق: هه‌وڵده‌درێت هێرش بکرێته‌ سه‌رم

تەمەن 79 ساڵ کە بەتەمەنترین ئەندامى پەڕلەمانە
کوردستان TV
100%


محەمەد عەلى زینى تەمەن 79 ساڵ کە بەتەمەنترین ئەندامى  پەڕلەمانە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە لایەن  چەند کەسێکى گومانلێکراوەوە هێرشکراوەتە سەرم.

محه‌مه‌د زه‌ینی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسیبوك نوسیویه‌تی: هه‌ندێك باس له‌و موچه‌ خه‌یاڵییه‌ ده‌كه‌ن كه‌ په‌رله‌مانتارانی عیراق وه‌ریده‌گرن، من یه‌كێكم له‌وانه‌، له‌وانه‌ش ئێستا ورگم ئاوسا بێت، ئه‌مه‌ش قسه‌ی هیچه‌.

زه‌ینی نوسیویه‌تی: تائێستا یه‌ك دینارم له‌ هیچ لایه‌نێكه‌وه‌ وه‌رنه‌گرتووه‌، نه‌ له‌ په‌رله‌مان و نه‌ له‌ ئه‌مینداریه‌تی گشتیی په‌رله‌مان، هه‌موو خه‌رجییه‌كانیش له‌ گیرفانی خۆم ده‌كه‌م.

زینى ئاشكراشیكرد: ئێستا من له‌ هۆتێل ره‌شدی له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌كانم گه‌مارۆ دراوم، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی گوماناوی ویستان هێرش بكه‌نه‌سه‌رم، به‌ڵام پۆلیسی فریاكه‌وتنی به‌غدا گه‌یاندمیانه‌وه‌ ئه‌م هۆتێله‌ و ئه‌مه‌ تائێستا شوێنی نیشته‌جێبونی منه‌.

زه‌ینی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ "ئه‌م شوێنه‌ زۆر گرانه‌ و وا رانه‌هاتوم له‌م جۆره‌ هۆتێله‌ گرانبه‌هایانه‌ نیشته‌جێ بووم، حه‌ز ده‌كه‌م بڕۆمه‌ شوێنێك كه‌ له‌گه‌ڵ دۆخی داراییم بگونجێت.

محه‌مه‌د زه‌ینی سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كه‌م دانیشتنی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی عیراق و دانیشتنێكی دیكه‌ی تایبه‌ت به‌ دۆخی به‌سره‌ كرد، زه‌ینی له‌دایكبونی ساڵی 1939یه‌ و وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتاری عیراق به‌شێوه‌یه‌كی كاتی تا پێكهێنانی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، دانیشتنه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.