Erbil 4°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 02:56

وه‌زیرێکی ئیسڕائیلی: هێڵه‌ سووره‌کان له‌ دژی بوونی ئیران له‌ ناوچه‌که‌دا عێڕاقیش ده‌گرێته‌خۆ

ئیسڕائیل بنكه‌ موشه‌كییه‌كانی ئێران له‌ عێڕاق ده‌كه‌ینه‌ ئامانج
کوردستان TV
100%


وه‌زیری ئیسڕائیلی ده‌ڵێت ئه‌و هێڵه‌ سوورانه‌ی له‌ دژی بوون و ده‌ستوه‌ردانی ئێران له‌ ناوچه‌كه‌ و سووریادا دیاریكراوه‌، هه‌روه‌ها عێڕاقیش ده‌گرێته‌خۆ.
زاخی هانگێبی وه‌زیری هاوكارییه‌ ناوچه‌ییه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ له‌ گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا وتی: ئیسڕائیل هه‌ركات سه‌باره‌ت به‌ بوونی موشه‌كی ئێرانیی له‌ هه‌ر شوێنێك زانیاریی بكه‌وێته‌ده‌ست، كرده‌وه‌ و هه‌ڵوێستی پێویستی له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌بێت و ئه‌گه‌ر ئه‌و شوێنه‌ سووریا بێت یان هه‌رشوێنێكی دیكه‌ ئه‌وا موشه‌كه‌كانی ئێران ده‌كه‌ین به‌ ئامانج.
له‌ هه‌فته‌ی رابردووه‌وه‌ رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی ئاگاداره‌وه‌ گواستبوویه‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی ئێران ده‌یان موشه‌كی له‌ بنكه‌ی میلیشیاكانی هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ تاران له‌ عێڕاقدا جێگیر كردووه‌، هه‌رچه‌نده‌ كه‌ ئێران و عێڕاق ئه‌م هه‌واڵه‌یان ره‌تكرده‌وه‌، به‌ڵام ئیسڕائیل به‌ ئاشكرا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ به‌نیازه‌ بنكه‌ موشه‌كییه‌كانی ئێران له‌ عێڕاق بكات به‌ ئامانج.
حكومه‌تی عێڕاق تا ئێستا هه‌ڵوێستی له‌ به‌رامبه‌ر لێدوانی به‌رپرسانی ئیسڕائیل نه‌بووه‌ كه‌ وتوویانه‌ به‌نیازن هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر بنكه‌ موشه‌كییه‌كانی ئێران له‌ناو خاكی عێڕاقدا.
سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.