Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 22:02

فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی به‌سره‌ : ھێزه‌کانی سوپا و پۆلیسی ناوخۆ له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌کان بڵاوبوونه‌ته‌وه‌

ھێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ وردی چاودێری ره‌وشه‌كه‌ ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

ملازم محه‌مه‌د خه‌ڵه‌ف، ئه‌فسه‌ر له‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌سره‌، به‌ ئانادۆڵوی رایگه‌یاندووه‌: جارێكی دیكه‌ ھێزه‌كانی سوپا و پۆلیسی ناوخۆ له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی به‌سره‌ بڵاوبوونه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌شێكیان له‌ میانی خۆپیشاندانه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو له‌و ناوچانه‌ كشابوونه‌وه‌.

له‌ باره‌ی ره‌وشی شاره‌كه‌ش گوتی: له‌ئێستادا تا راده‌یه‌ك ره‌وشه‌كه‌ له‌ به‌سره‌ ھێوربووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ھێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ وردی چاودێری ره‌وشه‌كه‌ ده‌كه‌ن، له‌وه‌ی تا چه‌ند خۆپیشانده‌ران پابه‌ندی رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به‌ ھێرشنه‌كردنه‌ سه‌ر ماڵ و موڵكی گشتی ده‌بن.

له‌ میانی خۆپیشاندانه‌كانی دوو رۆژی رابردوو له‌ به‌سره‌، خۆپیشانده‌ران باڵه‌خانه‌ی كۆنسولخانه‌ی ئێران و ژماره‌یه‌ك باڵه‌خانه‌ی حكوومی، ھه‌روه‌ھا باره‌گاكانی رێكخراوی به‌در، عه‌سائیب ئه‌ھلی حه‌ق ـ یان سووتاند.

له‌ خۆپیشاندانه‌كانی شاری به‌سره‌ كه‌ له‌ نۆی مانگی ته‌مووزی رابردووه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ تا ئه‌مڕۆ، ٣٣ خۆپیشانده‌ر كوژراون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.