ئەمڕۆ 8ی ئەیلولی 2018 چەند مووشەكێك ئاراستەی بارەگای سەرەكی حزبی دیموكرات كرا لەشاری كۆیە بەدەیان شەهیدو برینداری لێكەوتەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە پزیشکی دادوەرییەوە دەست ماڵپهری كوردستان تیڤی کەوتووە، لە بۆردومانی ئەمڕۆی بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە، کە لەلایەن ئێرانەوە بۆردومانكرا (13) کەس شەهید بوون و به دهیانی دیكهش برینداربوون، لەناو بریندارەکاندا هەریەک لە مستەفای مەولودی سكرتێری حیزبی دیموكراتی كوردستان و خالیدی عەزیزی سكرتێری پێشوی حیزبی دیموكراتی كوردستان و كەمال كەریمی ئەندامی رێبەرایەتی حیزبی دیموکرات هەن.
ئهمانهی خوارهوه ناوهكانیان:
1- سوهەیلا قادری، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی
2- برایم زێوەیی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی
3- نەسرین حەداد، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی
4- هاشم عەزیزی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی
5- کەریم مەهدەوی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی
6- رەحمان پیرۆتی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی
7- مام شێرکۆ رەسوڵ زادە
8- عوسمان عوسمانی
9- جەمال ئەکبەری
10- مەنسور مەهابادی
11- فاروق حسێنی
12- یاسر
13- موختار
14- نهناسراوه
لەوبارەیەوە، ئاژانسی میهرنیوزی ئێران بڵاوی کردەوە؛ پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ شەممە بە موشەکی دورهاوێژ بۆردومانی بارەگاکانی هەردوو حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) و حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) لە شاری کۆیە کراوە و بەهۆیەوە (14) کەس کوژراون و (39) کەسیش برینداربوون، کە ژمارەیەکیان ئەندامی سەرکردایەتی و بەڕێوەبەریی ئەو دوو حیزبەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.